توركيا

ئۆپەراسیۆن بۆسەر رێکخستنە نهێنییەکانی داعش لە ئیستانبوڵ

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخستنە نهێنییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ١٣ گومانلێکراوی بەڕەگەز بیانیی دەستگیرکران.

İbrahim Halil Aktürk, Halil Demir  | 30.09.2020 - نوێکردنەوە : 30.09.2020
ئۆپەراسیۆن بۆسەر رێکخستنە نهێنییەکانی داعش لە ئیستانبوڵ

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخستنە نهێنییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئیستانبوڵ، ١٣ گومانلێکراوی بەڕەگەز بیانیی دەستگیرکران.

تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای ئیستانبوڵ، دەستیان بە کارکرد بۆ دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆر لە گومانلێکراوانی بەڕەگەز بیانیی کە لە ناوچەکانی پێکدادان لە سووریا و عێراق کاریان بۆ داعش کردووە و بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتە تورکیاوە.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا، تیمەکان لە هەشت شارۆچکە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر ١٦ ناونیشان و ١٣ گومانلێکراوی بیانیی دەستگیرکران.

هەروەها لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و پێداویستی دیجیتاڵیدا گیرا.

کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın