Halil Demir,İbrahim Halil Aktürk
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی دەهەکەپە\جە، کە لە ١٢ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵ بوو لە کۆی ١٢٠ داواکراو ٩٣یان دەستگیرکران.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵ، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ١٢٠ کەس دەرکرد کە لە بەناو پێکهاتەکانی ''یەکێتیی بانگەشەی چەکداریی''، ''بواری نایاسایی''، ''ئەنجوومەنی بەرگریی''، ''ئەنجوومەنی گەل''، '' کۆمیتە'' و '' کۆمیتەی گەڕەکی'' رێکخراوی تیرۆریستیی دەهەکەپە\جە بەرپرسیارێتیان هەیە.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا کە لە ١٢ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵ بوو، ٩٣ گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
هەروەها لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و پێداویستی دیجیتاڵیدا.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوە دەستبەسەرەکان درێژەی هەیە و گەڕان بە دوای ٢٧ گومانلێکراوە هەڵاتووەکەشدا بەردەوامە.