Hasan Namlı
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
دیاربه‌كر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له دیاربه‌كر، هه‌شت ئه‌شكه‌وت، 14 حه‌شارگه و سێ سه‌نگه‌ر ته‌قێنرانه‌وه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای دیاربه‌كر له باكووری گونده‌كانی كایكۆی، كرپنار و كورشونلوی ناوچه‌ی گۆروسهداغ سه‌ر به شارۆچكه‌ی دیجله، 10ی ئادار ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستپێكراوه و دوێنێ كۆتایی هاتووه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 13ی ئادار له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له ده‌روازه‌ی یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته‌كاندا، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌شت ئه‌شكه‌وت، 14 حه‌شارگه و سێ سه‌نگه‌ر ته‌قێنرانه‌وه.