ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر پێكهاته‌ی فه‌تۆ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
- له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، به هۆی ساخته‌كاری له به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدانی رێكخراوه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 249 گومان‌لێكراو ده‌ركرد.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، به هۆی ساخته‌كاری له به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدانی رێكخراوه‌كه له تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگرتنی كارمه‌ند بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 249 گومان‌لێكراو ده‌ركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پێنج لێكۆڵینه‌وه‌ی جیا هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی بۆ كاندیدی كارمه‌ندی پیشه‌یی كراوه له ساڵانی 2010،2011،2012 و 2013 به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كارمه‌ند بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه 275 كه‌س له رێگه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌وه دامه‌زرێندراون.
به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان له 42 پارێزگا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراوه كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نقه‌ره بوو و تا ئێستا له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌وه 91 كه‌س له گومانلێكراوان ده‌ستگیركراون.