Kaan Bozdoğan
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەردەستەی تیرۆر لە بەندیخانەی ئیمرالی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگھێشتی ھەدەپەی کرد کە لە ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵدا بێ لایەن بێت.
ئەمڕۆ دکتۆر، عەلی کەمال ئۆزجان لە بەندیخانەی ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەەوە و دواتریش لێدوانی پێشکەش بە رۆژنامەنووسان کرد و گوتی: "ئەوەمان زانیوە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە دەست نووسینی خۆی نامەیەکی بە دوو لە پارێزەرانی خۆی داوە. ئەمڕۆ ھەڵسەنگاندنێکی دوور و درێژمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەندیخانەی ئیمرالی کرد. لەکاتی کۆبوونەوەکە کاتێ باس لە راگەیاندن کرا، ئەو وای دەزانی کە ئەو نامەیە راگەیەندراوە. بەڵام لە ئێمەوە ئەوەی زانی ئەو نامەیەی کە لە ١٨ی حوزەیران-ی ٢٠١٩ بە رێگەی داواکاری گشتی رادەستی پارێزەرانی کراوە و تا ئێستاش رانەگەیەندراوە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان کاتێک ئەوەی زانی، کاردانەوەی نیشاندا".
ئۆزجان راشیگەیاند کە لەلایەن ئۆجەلانەوە نووسراوێکی پێدراوە بە ئاماژەدان بە پارێزەراکانی، بەڵام بەھۆی ئەوەی پارێزەران وەڵامی تەلەفۆنەکانیان نەداوەتەوە بۆیە ناچاربووە ئهو بە تەنیا ئهو راگەیاندنە بڵاو بکاتەوە.
ئۆزجان گوتی: "ئەمرۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی تورکیا لەو شوێنە جیابووینەوە. ئێستا نزیکەی کاتژمێر ٩:٠٠یە (بەکاتی تورکیا)تاکو ئێستا ھیچ ھەواڵێک لەبارەی پارێزەرانییەوە نەبیستووە. بەڵام بەھۆی نەھاتنی پارێزەرانی (پارێزەرانی ئۆجەلان)، ئەم گوتارەی ئەمڕۆی من، وەک سپاردەیەکە کە بڵاوی دەکەمەوە. ھەر کێیەک بێت نابێ ناپاکی بە سپاردە بکرێ. نەک تەنھا پاریزەران ھیچ کەسێک نابێ ناپاکی بە سپاردە بکات".
دکتۆر ئۆزجان ئەو نامەیەی ئۆجەلانی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە کە لە ١٨ی حوزەیرانەوە لەلایەن ئۆجەلان رادەستی پارێزەرانی کراوە و تا ئێستاش لە رای گشتی شاردراوەتەوە.
ئەمانەی خوارەوەش چەند خاڵێکی نامەکەیە:
سەردەستەی تیرۆر لە بەندیخانەی ئیمرالی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگھێشتی ھەدەپەی کرد کە لە ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵدا بێ لایەن بێت.
سەردەستەی تیرۆر لە بەندیخانەی ئیمرالی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاند: "تێگەیشتنی ھاوپەیمانی دیموکراتی کە خۆی لە ھەدەپەدا دەبینێتەوە، نابێت ببێتە لایەنێک لە مشنومڕەکانی ھەڵبژاردنی ئێستا".
عەبدوڵڵا ئۆجەلان راشیگەیاند: "گرنگی ھاوپەیمانی دیموکراتی لەوە دایە کە نەچێتە ژێر باڵی دەوروبەر و پێداگری بکات لە ھێڵی بێ لایەنی خۆی لە ھەڵبژاردنەکان".