Kaan Bozdoğan,1 23
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان داوای له هه‌ده‌په كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵدا بێلایه‌ن بێت.
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر عه‌لی كه‌مال ئۆزجان كه دوێنێ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له ئیمراڵی كۆبۆوه، به میدیاكانی راگه‌یاند "زانیمان كه ئۆجه‌لان به ده‌سخه‌تی خۆی په‌یامێكی داوه‌ته دوو پارێزه‌ری. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ئیمراڵی گفتوگۆی زۆرمان كرد. له میانی گفتوگۆكه‌دا كه قسه له‌باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌وه كرا پێیوابوو ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی راگه‌یه‌ندراوه به‌ڵام له ئێمه‌وه زانی كه ئه‌و په‌یامه‌ی له رێگای داواكاری كۆمارییه‌وه له ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ه‌وه راده‌ستی پارێزه‌ره‌كانی كردووه هێشتا رانه‌گه‌یه‌ندراوه. ئۆجه‌لان كه ئه‌وه‌ی زانی كاردانه‌وه‌ی نیشاندا".
ئۆزجان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئۆجه‌لان تێبینی پێداوه تاكو بیداته پارێزه‌ره‌كانی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و لێدوانه‌ی له بهرنامهدابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وان بیدات به ته‌نها ده‌یدات و گوتی: "ئێمه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٧:٠٠ له‌وێ هاتینه ده‌ره‌وه. ته‌له‌فۆنم بۆ پارێزه‌رانی كرد. ئێستا كاتژمێر بۆ ٢١:٠٠ ده‌چێ و هێشتا هیچ جۆره وه‌ڵامێكم له پارێزه‌رانی وه‌رنه‌گرتووه له رێگای ته‌له‌فۆن په‌یامی ئاسایی و په‌یامی واتسات ته‌نانه‌ت له رێگای ته‌كنیكی واتساپه‌وه زانیوومه كه یه‌كێك له پارێزه‌رانی په‌یامه‌كه‌یشی خوێندۆته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌هاتوون و به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئه‌و راسپارده‌یه كه له فره‌یی كلتوری گه‌له‌كه‌مانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت به ته‌نها ئه‌م لێدوانه ده‌ده‌م. نابێ ناپاكی له راسپارده بكرێت جا هه‌ر كه‌سێك بێت. ناكرێ هیچ كه‌سێك ناپاكی له راسپارده گه‌یاندن بكات نه‌ك ته‌نها پارێزه‌ران".
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر عه‌لی كه‌مال ئۆزجان په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانی بۆ میدیاكاران خوێنده‌وه كه له ١٨ی حوزه‌یران راده‌ستی پارێزه‌رانی كردبوو و پارێزه‌رانیشی له رای گشتی شاردبوویانه‌وه.
ئۆجه‌لان نووسیوویه‌تی: "له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه كهسییهكانمانهوه كه به‌هۆی كۆتایی هێنان به به‌ڕۆژووبوونی تا مردن و مانگرتن له خواردن كه مافی بهكارهێنانیانم هه‌یه به ره‌چاوكردنی ئه‌گه‌ری پێشهاته‌كان به پێویستی ده‌زانم ئه‌م په‌یامه بڵاوبكه‌مه‌وه. باسی هه‌ڵوێستێكی روونتر و قوڵترم كردبوو له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری. سه‌یری ئه‌م گۆشهنیگایانهشم كرد له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه. ئه‌مه ئه‌نجامی لێكه‌وته‌ی سه‌ختبوونی سه‌رجه‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه به تایبه‌ت پرسی كورد به شێوازی به‌رده‌وام پێكدادان و جه‌مسه‌رگیری كه دوای پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه و دووبه‌ره‌ییه نه‌ریتییه‌كانی توركیای نه‌بڕیووه. له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی جمهور و میله‌ت هه‌ده‌په هاوپه‌یمانی دیموكراتی پێكهێنا كه تیایدا په‌یوه‌ندیدار به دانوستانی دیموكراتی چاره‌سه‌ری به بنه‌ما گرت".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا هاتووه: "له قۆناغی داهاتووماندا به ره‌چاوكردنی سه‌ختبوونی كێشه‌كانی ناوخۆی كۆمه‌ڵ، ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش زۆر گرنگه ئه‌و سێیه‌م هه‌ڵوێسته بپارێزرێت. له‌و میانه‌یه‌دا به تێڕوانینی هاوپه‌یمانی دیموكراتی نابێ له ناو هه‌ده‌په‌دا مشتومڕی لایه‌نگری هه‌ڵبژاردن بكرێت. گرنگی و واتای مێژوویی هاوپه‌یمانی دیموكراتی پابهندنهبوونیهتی به‌و دوو به‌ره‌یی هه‌یه و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بووه پێداگرییهتی له‌سه‌ر هێڵی بێلایه‌نی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. ئه‌و هێڵه سێگۆشهییهی پشتی به رێككه‌وتنی دیموكراتی، ئازادی سیاسیی و یاسای گه‌ردوونی به‌ستووه باشترین و پڕبه‌رهه‌مترین پلاتفۆرمی سیاسییه. داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م هه‌ستیار بن له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه".