Rewa Mahmut Hasan
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
بەرپرسانی وەزارەتی دادی تورکیا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە کە دەربارەی تەندروستی و ئاسایشی سەرۆکی دەستگیر کراوی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجالان بڵاو دەکرێنەوە.
بەرپرسانی وەزارەتی دادی تورکیا لە لێدوانیاندا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەنگۆکانی هاوسەرۆکی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش لەسەر تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان، رەت دەکەنەوە و ئاشکرای دەکەن کە ناوبراو هیچ کێشەیەکی نییە.
ئەو بەرپرسانە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مانگی نیسانی رابردوودا شاندێکی کۆمیتەی رێگری لە مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەدان لە کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەردانی دوورگەی ئیمراڵیان کردووە و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجالان کەوتووە و هەموو دەنگۆکانیان رەت کردەوە و بەبێ بنەما وەسفیان کرد.