Rewa Mahmut Hasan
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغاندا، ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵی کردو پرسەنامەی خۆی گەیاندە گەلی تورکیا.
لە راگەیەندراویکدا کە ناوەندی چاپەمەنی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە کراوە ئۆباما بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی کردووە و دووپاتیشی کردەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی نزیکی تورکیایە، هاوکات پرسەی خۆی گەیاندۆتە سەرجەم گەلی تورکیا و سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان.
هاوکات ئۆباما پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کردووە بەبۆنەی ئەو هەنگاوە ئازایانەی ناوێتی لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا.
لای خۆیەوە ئەردۆغان سوپای ئۆبامای کردووە بۆ ئەو هەستیارییەی نیشانی داوە.