Burcu Çalık
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
سه‌ركۆماری و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئێوه له هه‌ندێک مه‌ڕوانن كه ئاك پارتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تاكڕه‌وی. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دیكتاتۆری له‌م وڵاته‌دا ببینن با ته‌ماشای ئه‌و گۆڕینی زۆره ملێیهی پارت بكه‌ن به 15 په‌رله‌مانتاریان كه له شه‌وێكدا به‌بێ خستنه‌ڕووی هیچ هۆكارێكی گونجاو به پارته‌كه‌ی، رای گشتیی و گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیاندا".
سهركۆمار و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "به هه‌ر شێوه‌یه‌ك گه‌یشتبێته ئه‌و خاڵه با ببێت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به هۆكارێك ده‌بینین بۆ ده‌رده‌دڵی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌و كارانه وه‌بیربهێنینه‌وه كه كردوومانه و باسی ئه‌و كارانه‌ش بكه‌ین كه ده‌یانكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ته‌نها رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی، ده‌ریخستووه بۆ گه‌له‌كه‌مان كه كێ بۆ ئه‌وان كارده‌كات و كێش به‌رده‌وام به‌دوای فێڵ و تهڵهكهوهیه".