Rauf Maltaş,Mohammed Baqi Hussein
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
ئورفا - AA
ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی کە هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتڵیسێس لە شاری ئورفا تیایدا له‌دایكبووه، ده‌كرێته مۆزه‌خانه.
ئیبراهیم تاتڵیسێس له خانه‌ی پۆلیسی ئورفا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئورفا، زه‌ینه‌ل عابیدین به‌یازگول و سه‌رۆكی شاره‌وانیی خهلیلییه مه‌همه‌ت جانپۆڵات و سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌یوبییه، مه‌همه‌ت كوش و سه‌رۆكی شاره‌وانیی كاراكۆپرو، مه‌تین بایدیلی كۆبووه‌وه و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازدا.
تاتڵیسێس خۆشحاڵیی ده‌ربڕی كه له زێدی خۆیه‌تی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئورفا به‌خێرایی ده‌گۆڕێت و كراوه‌یه بۆ پێشكه‌وتن.
ناوبراو باسی له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌وته كرد كه تێیدا له‌دایك بووه و گوتی: "ده‌مه‌وێت مرۆڤه‌كان ئه‌و ئه‌شكه‌وته ببینن كه تیایدا له‌دایكبووم و گه‌وره‌بووم، چونكه نایزانن. كاتێك به‌فر و باران ده‌باری، دایكم به‌ڕه‌كه‌ی ژێرمانی ده‌دا به ده‌رگاكه‌دا. بۆچی؟ تا ئاو و به‌فر و سه‌رما نهیهتهژوورهوه. منداڵی خێزانێكی هه‌ژاربووم. شانازی ده‌كه‌م كه له ئه‌شكه‌وتدا له‌دایكبووم. سوپاس بۆ خودا دواتر رۆیشتین. هه‌موو شتێك به‌فه‌رمانی خودا ده‌بێت، دواتریش رووداوێك هات و ئێمه‌ی دۆزییه‌وه. با ئه‌وه‌ش ببێت. ئێستا سێ كه‌شتیم هه‌یه. سێ ڤێلا و دوو فڕۆكه‌م هه‌یه. بۆ هه‌موو شتێك سوپاسگوزارم".
تاتڵیسێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئورفا كه‌رتی گه‌شتیاری له گه‌شه‌ی خێرادایه و رایگه‌یاند، میوانخانه‌یه‌كی گه‌وره دروستده‌كات تیایدا.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئورفا، زه‌ینه‌ل عابدین به‌یازگول-یش خۆشحاڵیی خۆی به پێشوازیكردن له تاتڵیسێس بۆ شاره‌كه نیشاندا‌و رایگه‌یاند، ئورفاییهكان شانازیی پێوه‌ده‌كه‌ن.
به‌یازگول راشیگه‌یاند، تاتڵیسێس هونه‌رمه‌ندێكه ته‌نها له توركیا نه‌ناسراوه، به‌ڵكو له جیهاندا ناسراوه و خۆشیانده‌وێت و گوتی،"ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وی تیایدا له‌دایكبووه، ئه‌شكه‌وتێكه. ئێستاش ئه‌و ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌ینه مۆزه‌خانه. ده‌مانه‌وێت مرۆڤه‌كان ببینن كه‌سێكی هێنده به‌ناوبانگ له‌كوێ له‌دایكبووه. هیچ كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كه‌سێك به‌و ژیانه راقییه‌وه له ئه‌شكه‌وتدا له‌دایكبووه. به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی شاره‌وانیی خهلیلییه ئه‌م شوێنه ده‌كرێته مۆزه‌خانه و به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكی شاره‌وانیی خهلیلییه، مه‌همه‌ت جانپۆڵات-یش رایگه‌یاند، له ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ست به كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌كه‌ن و له‌به‌رنامه‌یاندایه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا به‌ڕووی گه‌شتیاراندا بیكه‌نه‌وه.