ئهنقهره.. بههۆی لافاوهوه کەسێک گيانى لەدەستدا و گەڕان بەدواى کەسێکى دیكهدا بەردەوامە
Ankara
ئەنقەرە-AA
بەهۆى ئەو لافاوەى کە لە ئەنجامى باران بارینى بەخوڕ ئەنقەرەى گرتەوە، هاووڵاتييەک گيانى لەدەستدا و کارەکانى گەڕان بە دواى کەسێکى دیكهدا، كه بێسەروشوێنه بەردەوامە.
پارێزگاى ئەنقەرە، ڤاسیپ شاهين دواى بارانەکه لێدوانى بۆ رۆژنامەوانان دا.
شاهين ئاماژەى بەوە کرد بەهۆى لافاوى لەناکاوەوە کەسێک كه نەيتوانيوە لە ماڵەکەی بێتە دەرەوە، گيانى لەدەستداوە و گوتى: "کەمێک پێش ئێستا ژێردهریاگهڕهكان تەرمەکەيان دەرهێنا. پەنا بەخوا پزيشکى دادوەریی توێکارى پێويست دەکات".
پارێزگاری ئهنقهره باسى لەوەشکرد، بارانى لەناوەخت تەواوى وڵاتەکەى گرتووەتەوە و جهختی لهوهكردهوه سەرەڕاى ئاگادارکردنەوەکان بەڵام هەندێک شت هەيە رێگریی لێناکرێت.
ڤاسیپ شاهین گوتيشى: "بەهۆى ئەوەى هاووڵاتييەکمان لە نهۆمى ژێرزەمين بووە، ئەو ئاوەى هاتووە تەواوى ئەوێى پڕکردووە و، بەداخەوە لەوێ گيانى لەدەستداوە".