Hatice Şenses Kurukız, Berk Özkan
11 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رايطةياند: "به‌رنامه بۆ ئه‌وه داده‌نێین له قۆناغی داهاتوودا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نكار و پیشه‌وه‌راندا له‌باره‌ی جێبهجهكردنی كاره‌كان له بواری وه‌به‌رهێنان و ئابووری له وڵاته‌كه‌ماندا زیاتر له نزیكه‌وه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین. له قۆناغێكدا كه پێویستی توركیا بۆ وه‌به‌رهێنانی نوێ زیادی كردووه، هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌م جۆره بووه‌ته پێویستی".
له میانی به‌شداریكردن له ٢٦ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نكار و پیشه‌وه‌رانی توركیا MÜSİAD، كه له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه چوو، سهركۆمار ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زیاتر له گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه گوتی: "به‌رنامه بۆ ئه‌وه داده‌نێین له قۆناغی داهاتوودا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نكار و پیشه‌وه‌راندا له‌باره‌ی جێبهجهكردنی كاره‌كان له بواری وه‌به‌رهێنان و ئابووری له وڵاته‌كه‌ماندا زیاتر له نزیكه‌وه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین. له قۆناغێكدا كه پێویستی توركیا بۆ وه‌به‌رهێنانی نوێ زیادی كردووه، هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌م جۆره بووه‌ته پێویستی".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دروستكردنی میكانیزمه‌كانی به‌یه‌كه‌وه كاركردن دوای كاركردن به سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماری و پڕبهرههمتربوونی كاره‌كان نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نكار و پیشه‌وه‌ران توانای خۆنوێكردنه‌وه‌ی زیاتر بووه و گوتی: "گه‌یشتووینه‌ته ژێرخانێك كه ده‌توانین له هه‌موو روویه‌كه‌وه وه‌به‌رهێنان بكه‌ین له وڵاته‌كه‌ماندا. شتێكمان هه‌یه بۆ گه‌نجانمان جێی بهێڵین ئه‌ویش دیدگای ٢٠٥٣یه و هێواش هێواش شێوه ده‌گرێت. هەموومان پێکەوە چاودێری ئەوە دەکەین کە ئابووری وڵاتەکەمان، وێڕای هەموو ئاستەنگەکان بەشێوەیەکی خێرا بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و تەنانەت لە جارانیش بەهێزتر دەبێت".