Mohammed Baqi Hussein
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاتژمێر 2:44 خولهك به‌كاتی ناوخۆی توركیا گه‌یشته شاری عه‌نتاب.
ئه‌ردۆغان له ئیستانبوڵه‌وه به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌یشته عه‌نتاب و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له وه‌زیری خێزان و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی فاتما بێتول سایان كایا، پارێزگاری شاره‌كه عه‌لی یه‌رلی كایا، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاره‌كه فاتما شاهین و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌وه پێشوازیی لێكرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان شوێنی په‌لاماره‌كه‌ی عه‌نتاب به‌سه‌ربكاته‌وه و چه‌ند سه‌ردانێك ئه‌نجامبدات و له مه‌یدانی دیموكراسیی 15ی تهمووز به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی "یه‌كێتی، پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی"دا بكات.