ئه‌ردۆغان: "گه‌له‌كه‌م داكۆكی له رۆڵی خۆی ده‌كات"
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان: "له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌له‌كه‌م به هۆی ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوون دیسانه‌وه داكۆكی له رۆڵی خۆی ده‌كات. چونكه ئه‌مجاره به هاتنی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه زۆر جیاوازتر توركیا بونیات ده‌نرێته‌وه و وزه‌یه‌كی نوێی پێ ده‌به‌خشێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و باوه‌ڕه‌دان هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانیش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن و گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌له‌كه‌م به هۆی ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوون دیسانه‌وه داكۆكی له رۆڵی خۆی ده‌كات. چونكه ئه‌مجاره به هاتنی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه زۆر جیاوازتر توركیا بونیات ده‌نرێته‌وه و وزه‌یه‌كی نوێی پێ ده‌به‌خشێت".
له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ٢٤ی حوزه‌یرانه‌وه توركیا پێ ده‌نێته سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی كه شتگه‌لێكی وه‌ك سیسته‌می كارگێڕی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌گۆڕێن و گوتی: "ره‌وشه‌كه لێره هه‌ندێك جیاواز ده‌بێت ئیتر نابێت ئەنجوومەنی وەزیران لە ٢٥ وەزیر پێک بێت. ژمارەکە بە شێوەیەکی جیددی دادەبەزێت. ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌مێنێت ئه‌وه‌ش پێویستی به لێكدانه‌وه‌یه و پێویسته ژماره‌كه هێز به ئێوه ببه‌خشێت. له‌به‌رئه‌وه ئێوه به تایبه‌تی گوتمان په‌رله‌مانی به‌هێز. بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش پێویسته زۆر پێداگیرانه هه‌نگاو بنێین".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌و باوه‌ڕه‌دان هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانیش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دەهێنن و گوتی: "گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز رووی لێ وه‌رنه‌گێڕاوین و ته‌نها جێی نه‌هێشتووین. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه گه‌له‌كه‌م جارێكی دیكه ئه‌ركی سه‌ركۆماری به من بداته‌وه هه‌مان ئه‌رك به په‌رله‌مانێكی به‌هێز ده‌داته‌وه. چونكه په‌رله‌مانێكی به‌هێز واتا ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی وه‌ك سه‌ركۆمار پێشكه‌شی ده‌كه‌ین زۆر سه‌ركه‌وتووتر ده‌بن. له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌له‌كه‌م به هۆی ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوون دیسانه‌وه داكۆكی له‌و رۆڵه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌مجاره به هاتنی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه زۆر جیاوازتر توركیا بونیات ده‌نێته‌وه و وزه‌یه‌كی نوێی پێ ده‌به‌خشێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بانگەشەکەی به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌ركۆمار، موحەڕەم ئینجە پەیوەندیدار بە سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ گوتی: "من وەک سەرکۆماری ئەم وڵاتە، بانگھێشتی ئەو دەکەم. ئەگەر تۆ راستگۆ و دڵسۆزیت ئەوا دەبێت ئەو بانگەشانەی کە لە ئەمریکاوە بە تۆیان گوتووە بە بەڵگەوە بە ده‌زگای هه‌واڵگری یان وەزارەتی داد-ی بگەیەنیت. پێویستە ئەو بەڵگانە رادەست بکەیت بۆ ئەوەی میت وەڵامێکی ھەبێت. داوای لێ دەکەم ئەمانە بسەلمێنێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه نوێیانه‌ی کە جێبه‌جێیان دەکەن گوتی: "ئێمە دۆستی ژینگەین و دەسەڵاتێکین ناومان دەرکردووە بە چاندنی چەندین ملیار درەخت. ئێستا ھەنگاوێکی دیکە دەھاوێژین، ئەویش لە بەشێکی پارێزگاکانمان 'باخچەی گەل' دروست دەکەین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن