AA ,Muhammet Ali Kemal
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
سیواس- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێورهسمێكی بهرزڕاگرتندا كه به‌بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵیادی كۆنگره‌ی سیواس سازكرابوو، به‌شدارییكرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له دڵی سیواسدا، یه‌كگرتوویی و پێكه‌وه‌یی نه‌ك دووڕوویی جێگه‌یان ده‌بێته‌وه. بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی كه نه‌توانێت له‌م شاره‌دا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه، مه‌حاڵه له سه‌رانسه‌ری توركیادا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "دوای سه‌ده‌یه‌ك جارێكی دیكه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌كاله‌ت و پارێزبه‌ندیی هه‌رگیز قبووڵ ناكرێت. لەنێو سنوورە نیشثمانییهكاندا، وڵات یه‌كپارچه‌یه. نیشتمانەکەمان، ئاڵاکەمان، دەوڵەتەکەمان، گه‌له‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆییمان نامووسی ئێمه‌ن. هه‌موو ئەو دەستانەمان شكاند كه بۆ وڵاتمان، ئاڵاکەمان، سه‌ربه‌خۆییمان درێژکران، دیسان دەیانشکێنینەوە".
سه‌ركۆماری توركیا ئاشكرایكرد تا جەژنی رەمەزان شەمەندەفەری خێرا دەگەیەنرێتە سیواس.