Esin Işık
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
هاتای- AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هه‌ڵده‌ستن و داده‌نیشن ده‌ڵێن 'هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت'. ئه‌مه له كوێوه هات؟ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاره، حوزه‌یرانی ٢٠٢٣. به خۆرایی هه‌وڵمه‌ده‌ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی فراوانكراوی رێكخستنه‌كانی ئاك پارتی له هاتای كرد و گوتارێكی پێسكهشكرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "هه‌ڵده‌ستن و داده‌نیشن ده‌ڵێن 'هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت'. ئه‌مه له كوێوه هات؟ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاره، حوزه‌یرانی ٢٠٢٣. به خۆرایی هه‌وڵمه‌ده‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هاوشێوه‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی رابردوو، ئه‌و هێرشانه‌ی كه له ئێستادا ده‌كرێته سه‌ر ئاك پارتی ئامانجی بنه‌ڕه‌تی لێی توركیایه و له پێناو ئه‌وه‌دا ئه‌نجامده‌درێت كه توركیا له‌سه‌ر رێگای گه‌شه‌پێدان و گه‌شه‌كردن دووربخه‌نه‌وه، راشیگه‌یاند: "توركیا سازشی له‌سه‌ر ئیراده‌ی خاوهندارێتییكردنی پته‌و له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له ئه‌نجامی هه‌وڵی زۆر له دیموكراسیی و گه‌شه‌پێداندا به‌ده‌ستیهێناوه، نه‌كردووه و نایكات".