Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "هه‌لی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازهكهیمان سه‌باره‌ت به پێشخستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی گوزارشتی لێوه‌كرد، بۆ ره‌خسا".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مان، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.