ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌مه‌ڕ دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و توركیا و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ٣١ی ئازار و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا و دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات قسەی کرد.
له‌باره‌ی دانانی قهیوومهكانهوه سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی: "نه‌بینینی سه‌ركه‌وتنی قهییومهكان كوێریه. جوانترین نموونه‌ی ئه‌مه دیاربه‌كره".
گوتیشی: "پێشتر زۆر وانه‌ی گرنگ روویاندا. دوای ٣١ی ئازار ئه‌گه‌ر شتی هاوشێوه روویاندا ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌برێته دادگا و رێگه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ قهییومهكان".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ده‌بینین كه هه‌ندێك له راپرسیه‌كان بۆ به‌لارێدابردن به‌كاردێن. له‌مانه ٥-٦یان راپرسی جددیان نه‌ماوه پێش هه‌ڵبژاردن. ئێمه خۆمان ده‌یكه‌ین".
له‌سه‌ر پرسی هاوپه‌یمانی جومهوریش ئه‌ردۆغان گوتی: "هاوپه‌یمانی جومهوور ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌یه له ئێستادا. هاوپه‌یمانی جومهوور هه‌لێكه بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی توركیا".
له‌به‌شێكی تری گوته‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشی دوایین گۆرانكاریه‌كانی نێو سووریا‌و پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه‌كان له رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه و پرسی دروست كردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌ردۆغان گوتی: "(ناوچه‌ی ئارام) پێدانی ئێره به لایه‌نێك له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئێمه ناتوانین پێی بڵێین به‌ڵێ. چونكه هه‌موو كاتێك لێره‌وه ده‌كرێت هێرش ئه‌نجام بدرێت".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "(ناوچه‌ی ئارام) له‌م قۆناغه‌دا تره‌مپ هه‌ڵوێستێكی سووری نواند. هه‌ڵبه‌ت له‌م خاڵه‌دا ئه‌مریكا سیسته‌مێكی دامه‌زراوه‌یی هه‌یه، ده‌توانین پێی بڵێین ده‌وڵه‌تی قوڵ، ئه‌مانه رێگری لێ ده‌كه‌ن".
ئەردۆغان راشیگەیاند "هه‌روه‌ك چۆن رێڕه‌وی تیرۆرمان له سووریا له‌ناوبرد، به‌هه‌مان شێوه له‌كاتی روودانی هه‌ندێك پێشهاتدا له‌وێش چی پێویست بێت له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت لێكتێگه‌یشتنی ئادانا ئه‌مه‌یه".
سەرکۆمار گوتیشی: "له به‌ره‌نگاری تیرۆردا، كاتی ئه‌وه‌مان نیه گوێ بگرین له‌وه‌ی له كورد، فه‌ڕه‌نسا، یۆنان، له ئوستڕاڵیاوه هاتووه. ئه‌وه‌ی چه‌ك رووبه‌ڕووی سه‌ربازمان رادەگرێ، ئێمه‌ش رووبه‌ڕووی ده‌كه‌ینه‌وه. له نێو سنووره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانماندا، گورزێكی بێ هاوتامان وه‌شاندووه له رێكخراوه‌ی تیرۆریستی. ناتوانن سه‌ریان به‌رزبكه‌نه‌وه".
له‌به‌شێكی تری گوته‌كانیدا له‌سه‌ر پرسی به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵاچی و هه‌وڵه‌كانی ١٥ی تهمموز و پیلانه‌كانی دواتری دوژمنانی توركیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "با گەلەکەمان بێ خه‌م بێت. سوورین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری دژی فه‌تۆ. گه‌مژه بۆقله‌موون-ه‌كانیش ده‌دۆزینه‌وه. تا ئه‌مڕۆ له ٢٠١٩ دا ٣ هه‌زار و ٣٠٦ ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر فه‌تۆ ئه‌نجام دراوه. ئه‌مساڵ ٧ هه‌زار و ٤١٦ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌زار و ٣٨٥یش ده‌ستگیر كراون".
لم بارەیەوە گوتیشی: "له‌چاو ١٥ی ته‌مووزدا هێزێكی زۆر بههێزێین. ئه‌و یاریانه‌ی پیلانی بۆ داده‌ڕێژن، به‌سه‌ر خۆیاندا دهشكێنینهوه. هه‌موو رێوشوێنێكمان گرتۆته به‌ر".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی له سووریا‌و پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه‌كان له رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه گه‌رما و گه‌رم چاودێری پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له‌سووریا. تائێستا ئه‌م هه‌نگاوانه نه‌نراوه. ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كانی وه‌رده‌گرێت و بڕوات، ماڵی خۆیه‌تی با بیبات. ئه‌گه‌ر نایبات با بیداته ئێمه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات مامهڵێی پێوه ده‌كه‌ین، با نه‌چێت بیداته تیرۆریستان".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر پرسی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كیی ئاسمانی رووسی ئێس ٤٠٠ه‌وه قسەی کرد و گوتی: "له‌باره‌ی ئێس٤٠٠هوه كاره‌كه‌مان ته‌واو كردووه، هه‌رگیز پاشگه‌زنابینه‌وه. له‌گه‌ڵ رووسه‌كان رێككه‌وتووین، ده‌چینه به‌رهه‌می هاوبه‌شه‌وه، پێده‌چێت دوای ئێس٤٠٠ بچینه ئێس٥٠٠وه".
news_share_descriptionsubscription_contact

