ئه‌ردۆغان: "لە ئەنقەرە و تورکیا قوتوی پاندۆرا کراوەتەوە و دەزانین کێ چییە؟"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "لە ئەنقەرە و تورکیا، قوتوی پاندۆرا کراوەتەوە و دەزانین کێ چییە؟".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "لە ئەنقەرە و تورکیا، قوتوی پاندۆرا کراوەتەوە و دەزانین کێ چییە؟".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه کێ چی دەڵێت با بیڵێت، گەورەترین سەرچاوەی هێزی گەلی تورک برایەتیی و پشتیوانییەکەیەتی لەیەکتری و گوتی: "لە جیهاندا وڵاتێکی دیکە بوونی نەبووە کە لە ماوەیەکی هێندە کورت‌دا بەرەوڕووی ئەوەندەی ئێمە هێرشی قورس بووبێتەوە و توانای ئەوەی هەبێت بەپێوە مابێتەوە. گرنگترین تایبەتمەندیی ئەم گەلە، سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی بەسەریهاتوون، هەموو جارێک سەرکەوتوو بووە لەوەی دووبارە لەدایک ببێتەوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانیش گوتی: "با بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا وه‌ڵامێكی پڕبه‌پێستی ئه‌وانه بده‌ینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت له دووری ده‌یان هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه هه‌ڕه‌شه له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن. گەل ئەم یارییەی دی و کۆدی تەڵەکەکەی دۆزییەوە. ئیتر ناتوانن ئەوەی کە بووە وەک نەبوو هەژماری بکەن، ناتوانن راستیی بەسووکایەتیی دابپۆشن، سەری راستی بەدرۆ بگرن، ناتوانن بەری خۆر بەقوڕ بگرن، چیتر ناتوانن هاریکاریی قێزەون و مامەڵەی خوێناوییتان پەردەپۆش بکەن".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له كاندیدی جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، مه‌نسور یاواش گرت و گوتی: "(مەنسور یاواش) لە جێی وەڵامدانەوەی پرسیارەكان بەڕێكوپێكی، هەڵاتن و پەلاماردانی رۆژنامەوانان و مینجە مینجكردن، سوودی بۆ هیچ كەس نابێت. هەڵبەت خوشك و برا ئەنقەرەییەكانم لەسەر سندوقەكان تۆڵەی ئەمە دەكەنەوه. ناتوانین ئەنقەرە رادەستی کەسانێک بکەین کە لە رێگەی واژووی ساختەوە سەندەیان واژووکردووە. دەمانەوێت ئەنقەرە لە دەستی پارێزراودا بەردەوامیی هەبێت. لە ئەنقەرە و تورکیا، قوتوی پاندۆرا کراوەتەوە و دەزانین کێ چییە؟".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی میلله‌تیشه‌وه گوتی: "هه‌رچه‌ند وا ده‌رده‌كه‌وێت كه دوو حزب ئه‌و هاوپه‌یمان(ی میلله‌تیان) پێكهێناوه، به‌ڵام كه به‌دوایدا ده‌چیت جوداخوازان، لێكدژ و ئه‌و بێ ئه‌ده‌بانه‌ی له‌نێودان كه له ته‌قیسم فیتویان بۆ بانگ لێ ده‌دا. تا زیاتر بچیه نێو كرۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه درێژكراوه‌كانی پێنسیلڤانیا، قه‌ندیل، تۆڕه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی له‌نێو ده‌رده‌كه‌ون. كه سه‌رنج بدرێته هاوپه‌یمانییه‌كه ئه‌و بازرگانییه له‌كه‌دار و خوێناویه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ درێژكراوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز كراوه. له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا هه‌موو كه‌س هه‌یه جگه له میلله‌ت. نە ئەم هاوپەیمانێتییە، نە كاندیدە ملشكاوەكەی هیچ خێرێكیان بۆ ئەنقەرە نابێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن