ئه‌ردۆغان له چالاكی خستنی به‌ناو به‌رپرسی گشتیی سووریای په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی میتدا، بەرپرسى گشتيى پەكەكە لە سووريا، تيرۆريستێک كه نازناوی سۆفى نورەددين-ه، لە باكوورى عێراق لە چالاكى خراوه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی میتدا، بەرپرسى گشتيى پەكەكە لە سووريا، تيرۆريستێک كه نازناوی سۆفى نورەددين-ه، لە باكوورى عێراق لە چالاكى خراوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان له میانی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌واڵێكی مژده‌به‌خشی پێیه و رایگه‌یاند:
"له ئه‌نجامی كاری دوور و درێژی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانییمان، پێگه‌ی بەرپرسى گشتيى پەكەكە لە سووريا، تيرۆريستێك كه نازناوی سۆفى نورەددين-ه، ده‌ستنیشانكرا و لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا له باكوورى عێراق لە چالاكى خرا".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌كرد ئه‌و تیرۆریسته یه‌كێكه له به‌ناو باڵاترین تیرۆریسته‌كانی په‌كه‌كه و به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی سووریایه، ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رپرسی به‌ناو باڵی چه‌كداریی رێكخراوه‌كه بووه دواتر بووه‌ته لێپرسراوی چالاكییه‌كان له سووریا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند:
"ئەو تیرۆریستە كە ئەنجامدەری چەندین پەلاماری خوێناوییە، هاوكات بەرپرسە لە زۆرێك له‌و پەلامارانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون کراوەتە سەر سەربازەکانمان. یەکێکە لەوانەی کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەی گارە، فەرمانی شەھیدکردنی ١٣ کەسی بێتاوانی ئێمه‌ی دابوو. دۆخی سۆفی نورەددین کە لەلایه‌ن میت و سوپای توركیاوه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا چالاکی خراوە، ئەوە دەخاتەڕوو کە ناتوانرێت نکوڵی لەو راستییە بکرێت کە پەکەکە/کەجەکە و پەیەدە/یەپەگە ھەمان رێکخراون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رجه‌م سه‌رده‌سته‌كانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه كه له سووریا و عێراق خۆیان حه‌شارداوه، چالاكی ده‌خرێن، به‌رده‌وام ده‌بێت. ئەوە وەبیردەھێنمەوە، کە ھەمان چارەنووس چاوەڕێی ھەموو ئەو کەسانە دەکات کە ناپاكی لەم وڵاتە دەكەن و تەقەی لێدەكەن، زیان بە خەڵکەکەمان دەگەیه‌نن، ئەوانەى ھەڕەشە بۆسەر یه‌كگرتوویی وڵاتمان، یەکێتی گەلەکەمان و مانەوەی وڵاتەکەمان درووستدەكەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن