17 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە کۆنگرەی ئاسایی شەشەمی لقی ماردینی ئاک پارتی کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان گوتی: "له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا، سێ هه‌زارو ٥٦٩ تیرۆریست له چالاكی خراون".
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: "ئیدی بابه‌تی سه‌ره‌كی چوونه ناو عه‌فرین ده‌بێت. له هه‌ر چركه‌ساتێكدا ئه‌و موژدهیهتان پێ دەدەین".
سه‌ركۆماری توركیا، رەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە پشتیوانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن و گوتی: "ئێمه راستییه‌كان ده‌بینین. درۆكانتان ئاشكرایه. هه‌موو بارهه‌ڵگره پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان دیاره. ئیتر درۆی چی ده‌كه‌ن، راستگۆ بن. نه‌بوون. ئه‌وه‌ی كه راستگۆیه له‌گه‌ڵماندا گیانمان به قوربانی بێت، ئه‌وه‌شی كه راستگۆ نییه، با ببوورێت".
ئەردۆغان زیاتر گوتی: "به پشتگیری دۆسته رۆژئاواییهكانمان ئه‌وان ئه‌و تونێلانه‌یان كردووه‌ته‌وه كه ته‌ناته‌ن بارهه‌ڵگریش ده‌توانێت به نێویاندا بڕوات. كۆگای چه‌ك و تهقهمهنییهكانتان بینیوون هه‌موو جۆره چه‌كێكی لێیه. ئه‌وانه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێت دۆستمانن ئه‌و چه‌كانه‌یان پێ داون.ئەگەر گەورەکانیان بپاڕێنەوە یا دونیا وێران بکەن ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا دیواری فرمێسکیش دروست بکەن، ئێمە بەردەوام دەبین لە راوەدوونانی تیرۆریستان".
سەرکۆماری تورکیا هۆشداری دا ئەو کەس و لایەنانی کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن و گوتی: "ئەمانەمان زۆر گوت، سەیرکەن هەڵە دەکەن، دەڵێن لە دژی تیرۆرین و لەگەڵ تیرۆریش کار دەکەن، باجی ئەمە زۆر بە قورسی دەدەنەوە، لەبەر ئەوەی پارەیان زۆرە پێنج هەزار بارهەڵگر چەکیان بۆ دەنێرین، دوو هەزار کارگۆی فڕۆکە چەکیان بۆ دەنێرن، چی بوو؟ ئێستا هەموومان دیتەوە شوێنی هەموو دیارە و بە دڵنیاییەوە تیرۆریستان هەڵدێن و ئێمەش کۆیان دەکەینەوە".
ئەردۆغان گوتی: "ئەمڕۆ ئەگەر سەیری عەفرین، منبج و ئەو شوێنانە بکەین کە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز داگیری کردووە تێدەگەین کە لە رووداوەکانی کۆبانێ، لە چالاکییەکانییاندا چیان دەویست".
سەرکۆماری تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە هەرگیز لەو کەس و لایەنانە نابورن کە دەسەڵاتیان لە بەرژوەندی خۆیان قۆرخ کردووە و گوتی: "سیاسەت باشترین هەلە بۆ گوتنی قسەیەکی باش، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی باش، بۆ سوودگەیاندن بە گەل و وڵات. بەڵام هەرگیز لێبوردە نابین بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ئەو دەسەڵاتەی گەل پێیداون بە خراپی بەکاری دەهێنن".