ئه‌ردۆغان: "له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی لیبیا ده‌كه‌ین"
- سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "له سووریا، لیبیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به دوای گێرمه و كێشه‌دا ناگه‌ڕێین.چاوچنۆكی بۆ نه‌وت و پاره كوێری نه‌كردووین. تاكه ئامانجمان له‌مه پاراستنی ماف، یاسا و داهاتووی خۆمان و خوشك و براكانمانه".
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له سووریا، لیبیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به دوای گێرمه و كێشه‌دا ناگه‌ڕێین. هه‌رگیز ئاره‌زوویه‌كی داگیرکەرانەمان نییه. چاوچنۆكی بۆ نه‌وت و پاره كوێری نه‌كردووین. تاكه ئامانجمان له‌مه پاراستنی ماف، یاسا و داهاتووی خۆمان و خوشك و براكانمانه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به قۆناغێكدا تێپه‌ڕیون كه پێشهاتی زۆر گرنگیی تیادا رووداوه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یشی توركیا له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵیناون، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی نیشانیداوه و ئه‌و خه‌باته‌ی كردوویه‌تی گرنگه بۆ دیاریكردنی پێشهاتی نیو سه‌ده‌ی داهاتوو ته‌نانه‌ت سه‌ده‌یه‌كیش.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئەگەر پێویست بکات ئامادەین بەر به پێشێلکردنی ئاگربەست بگرین لە لایەن رژێمی سووریاوه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به لێدوانی كه‌سانێك له‌باره‌ی لیبیا گوتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن 'چی بكه‌ین له لیبیا'، له سیاسه‌ت نازانن. هه‌روه‌ها له مێژووش نازانن. ئه‌گه‌ر توركیا ئاوای نه‌كردبووایه ئێستا حه‌فته‌ری كوده‌تاچی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاته‌كه‌دا ده‌گرت و ته‌واوی گه‌لی لیبیا ده‌كه‌وته ژێر سته‌مكاری ئه‌و".
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "له نزیكه‌وه چاودێری دانوستانه‌كانی لیبیا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆسه‌ر حكوومه‌تی یاسایی و گه‌لی لیبیا به‌رده‌وام بێت، وانه‌ی پێویست فێری حه‌فته‌ر ده‌كه‌ین".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئێمه له پشت ئه‌و به‌ڵێنه‌وه بووین كه دامان، به‌ڵام به‌داخه‌وه كوده‌تاچی حه‌فتەر هه‌روه‌ك كوده‌تاكه‌ی، له‌سه‌ر مێز كوده‌تایه‌كی درۆیینه‌ی كرد و مۆسكۆی جێهێشت. حكوومه‌تی ته‌رابلوس هه‌ڵوێستێكی زۆر بنیاتنه‌ری نیشاندا. حه‌فتەری كوده‌تاچی نزیك نه‌بووه له واژووكردنی ئاگربەسته‌كه. سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانی كرد پاشان مۆسكۆی جێهێشت".