Fahrettin İbrahim
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2019
گیرهسۆن - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی دژ به قسه‌كانی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په نیشان دا كه وشه‌ی كوردستان به‌كار دێنن و رایگه‌یاند: "له توركیا شوێنێك به ناوی كوردستان هه‌یه؟ فه‌رموون چی ده‌ڵێن؟ له كوردستان ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه. تكایه تۆ توركیا به‌جێ بێڵه. برۆ له باشوور، له عێراق كوردستان هه‌یه. بڕۆ ئه‌وێ. به‌ڵام له توركیا شتی وا نییه".
ئه‌رۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا كه له شاری گیره‌سون بۆی رێكخرابوو، قسه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له توركیا شوێنێك به ناوی كوردستان هه‌یه؟ فه‌رموون چی ده‌ڵێن؟ له كوردستان ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه. تكایه تۆ توركیا به‌جێ بێڵه. برۆ له باشوور، له عێراق كوردستان هه‌یه. بڕۆ ئه‌وێ. به‌ڵام له توركیا شتی وا نییه. ئێمه له باشوور ئانادۆڵومان هه‌یه... به‌ڵام ئێمه كوردستان‌مان نییه. ئه‌وانه ئێستا له پاڵ كێدان. ئه‌وانه له پاڵ جهههپهدان. ئه‌وانه‌ی دیكه كێن. ئه‌وانیش به ناو ئیی پارتی. ده‌لێن، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌وانه‌وه نییه. چۆن نییه؟ لیستی هاوبه‌شتان هه‌یه. ده‌ڵێن؟ له كوردستان ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه و ئاكپارتی و مه‌هه‌په تڕك ده‌شكێنین. با هه‌موویان یه‌ك بگرن له ئێواره‌ی رۆژی ٣١ی ئازاردا ده‌بینین كه گه‌له‌كه‌م چۆن دهیانپێچهتهوه و من بڕوام به‌وه هه‌یه".