Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌ی نوێ له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند "ئه‌و كردنه‌وه مێژووییه هێمای هێز و پێداگری توركیایه، هێمای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یه كه له 95 ساڵدا به‌ده‌ست هاتوون".
شاندی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی 95ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری توركیاوه سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی یاده‌وه‌ری كرد.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم و جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای و سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی و سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر و به‌رپرسانی دیكه یاوه‌ری ئه‌ردۆغان-یان كرد.
دواتر ئه‌ردۆغان و یاوه‌رانی گه‌یشتنه بورجی میساقی میللی و لێره‌دا ئه‌ردۆغان ده‌فته‌ری تایبه‌ت به مه‌زاره‌كه‌ی واژووكرد و ئه‌مه‌ی نووسی:
"ئه‌تاتوركی ئازیز له 95همین ساڵی راگه‌یاندنی كۆمارهكهماندا، به شانازییه‌كی زۆر و جۆش و خرۆشه‌وه و به‌نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی تورك، له‌حزوری واتاییتداین. به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێزه‌وه یادی هاوڕێیانی چه‌ك و هه‌موو غازییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ شه‌هیده‌كان له خودا ده‌كه‌ین. ئه‌مڕۆ به كردنه‌وه‌ی گه‌ورترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهان له ئیستانبوڵ یادی 95 ساڵه‌ی دامه‌زرانی كۆماره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م رێوڕه‌سمه مێژووییه له قۆناغێكدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین كه هێڕشی چڕ له‌سه‌ر ئابووریمانه، نیشانه‌ی ئه‌و هێزه‌یه كه توركیا له 95 ساڵدا به‌ده‌ستیهێناوه. رۆحت شاد".