AA
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "پشتیوان به‌خوا رۆژی هه‌ینی به‌شداری ده‌كه‌ین له رێوڕه‌سمی ناساندنی پڕۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی توركیا".
له‌میانی به‌شداریكردنی له "رێوڕه‌سمی پرۆفیسۆر د. فوئاد سه‌زگین بۆ كۆتایی ساڵی 2019" كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "توركیا له‌م ١٧ ساڵه‌دا له بواری زانست و ته‌كنه‌لۆجیادا وه‌ك ته‌واوی بواره‌كانی دیكه پێوه‌نده‌كانی كردووه‌ته‌وه و ئه‌و سنوورانه‌ی بڕیووه كه كێشراون".
راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر زانستی ئێستا و رابردوو ته‌نها به هی رۆژئاوا بزاندرێت و زانایانی موسڵمان نادیده بگیرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌مه‌به‌ست نه‌بێت له نه‌زانییه‌وه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به پرۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی خۆماڵی كرد و رایگه‌یاند: "پشتیوان به خوا رۆژی هه‌ینی به‌شداری ده‌كه‌ین له رێوڕه‌سمی ناساندنی پڕۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی توركیا".