توركيا

ئه‌ردۆغان: "ده‌نگۆی ١٢٨ ملیار دۆلاره‌كه‌ سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه‌ و نه‌زانییه‌"

21.04.2021 - نوێکردنەوە : 22.04.2021
ئه‌ردۆغان: "ده‌نگۆی ١٢٨ ملیار دۆلاره‌كه‌ سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه‌ و نه‌زانییه‌"

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا،  گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەوەی دەگوترێت ھەوڵدان نییە بۆ تێگەیشتن لە چارەنووسی دەنگۆی ١٢٨ ملیار دۆلار، بۆیە ھیچی راست نییە. ھەروەھا نە ژمارەکە ڕاستە نە واتادان بەوە راستە و نە ھەڵمەتێک بە ناوی ئەو ژمارەیەوە راستە. سەرلەبەری ھەڵەیە و نەزانییە".

ئەردۆغان گوتی: "کاتێک لە بابەتەکانی دیکەدا نەیانتوانی زۆری لەسەر بڕۆن، ئێستا کە خۆیان لە ھەموو کەس باشتر دەزانن ھەڵەیە، پەنایان بردووەتە بەر '١٢٨ ملیار دۆلارەکە کوا'؟".

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو خەباتەی بەشێوەیەکی کرداری لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا دژ بە تیرۆر خستمانەڕوو، بەھەمان شێوە بۆ رزگاربوون لە شەڕی سێگۆشەی سو- بەھای دراو- ھەڵئاوسان ئەنجاممان دا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın