Murat Paksoy,Muhammet Ali Kemal
14 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له قوتابیان به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی نمره‌ی كۆتایی ساڵ، كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وه‌ڵامی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی دایه‌وه كه قوتابییه بچووكه‌كان، له‌گه‌ڵ خۆشی وه‌رگرتنی نمره‌كانیان بۆیان تۆماركردبوو.
له ڤیدیۆكه‌دا مامۆستایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت "به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، ئه‌مڕۆ نمره‌ی كۆتایی ساڵمان دایه‌وه به قوتابیان و ئارێل په‌یامێكی بۆ ئێوه هه‌یه". دواتر ئارێل له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت، "باپیره ته‌یب، ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌نامه‌ی شانازییم وه‌رگرت و زۆر دڵخۆشم". دواتر مناڵێكی دیكه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت "منیش به‌ڵگه‌نامه‌ی رێزلێنانم وه‌رگرت".
له وه‌ڵامی ڤیدیۆكه‌دا ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه "جگه‌رگۆشه ئازیزه‌كانم، مامۆستا رێزدارهكهم، زۆر سوپاسی ئه‌و په‌یامه جوانه‌تان ده‌كه‌م كه له رۆژی نمره‌ی كۆتایی ساڵدا بۆتان ناردووم. پیرۆزبایی له ئێوه و سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیانمان له توركیا به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رگرتنی نمره‌كان ده‌كه‌م. هیوای پشووی به‌خته‌وه‌ر و خۆشتان بۆ ده‌خوازم".