Yıldız Aktaş,Hemın Othman Mohammed
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ڵێنیانداوه یوكسەكۆڤا و جزیر بكه‌نه ناوەندی پارێزگا و، گوتی: "ئه‌وه وه‌رچه‌رخانه له رووی شارسازییه‌وه، گۆڕانكارییه. واتا شارێكی نوێ دروست ناكه‌ین".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتیدا له په‌رله‌مانی توركیا و، گوتاری پێشكه‌ش به په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی كرد.
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ژماره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیان له 25ه‌وه به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ 59 فڕۆكه‌خانه و، گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌كاری هیچ په‌رله‌مانتارێكی پێنه‌داین دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی-مان دوانه‌خست. به‌ڵكو كردمانه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ڵێنیانداوه یوكسەكۆڤا و جزیر بكه‌نه ناوەندی پارێزگا و، گوتی: "ئه‌وه وه‌رچه‌رخانه له رووی شارسازییه‌وه، گۆڕانكارییه. واتا شارێكی نوێ دروست ناكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌كاری ده‌گوازنه‌وه بۆ یوكسەكۆڤا و شرنەخیش بۆ جزیر، به‌وه‌یش پارێزگا و هه‌ندێ ده‌زگا ده‌گوازرێنه‌وه.