Mazın Asad
24 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''گوتمان کە جزیر دەبێتە شار. واتە شرنەخ بۆ جزیر دەگۆڕێت. ھەکاریش بۆ یوکسەکۆڤا دەگۆڕێت. چونکە بابەتی شارسازیی کاری منە. بۆچی؟ چونکە لە شارەوانییەوە ھاتووم. ئەوەی کە کوێ دەبێتە شار و کوێ نابێت، زۆر بە باشی دەزانم''.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی ئاسایی ٧٣ھەمینی یەکێتی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''گوتمان کە جزیر دەبێتە شار. واتە شرنەخ بۆ جزیر دەگۆڕێت. ھەکاریش بۆ یوکسەکۆڤا دەگۆڕێت. چونکە بابەتی شارسازیی کاری منە. بۆچی؟ چونکە لە شارەوانییەوە ھاتووم. ئەوەی کە کوێ دەبێتە شار و کوێ نابێت، زۆر بە باشی دەزانم''.
ئەردۆغان گوتی: ''ئەو بەڵێندەرانەی کە ناچارن قەرز وەربگرن چی دەکەن، دەچن ئەو بەڵێننامانە واژوو دەکەن کە زۆر بە وردیی نووسراون. ئایا دەزانێ کە ناوەڕۆکی بەڵێننامەکە چییە؟ نەخێر. دوای ئەوەی کە بانگ دەکرێتەوە، دەستی بەستراوە، ناچارە بەوەی ھەرچی بەدەستەوەیە، بیانداتێ. ئەم تێڕوانینە بە دڵنیاییەوە تێروانینێکی دادپەروەرانە نییە. بەڵام پێویستە چارەسەر بکرێت. پشت بە خوا ئەمەش چارەسەر دەکەین''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رەخنەی لە بەرزی ئاستی سوو گرت و گوتی: ''ئایا لە ھەموو شوێنێک گلەیی لە بەرزیی ئاستی سوو نییە؟ بەڵێ ھەیە. من وەک سەرۆکوەزیران و سەرکۆمار ھەمیشە باسم لەوەکردووە و کردوومەتە رۆژەڤ، ھێشتاش لە رۆژەڤمدایە. ھەرواش دەبێت. چونکە سوو، زۆر بە روونی دەیڵێم، سووی ئاست بەرز وەک ئامڕازێکی رووتاندنەوە دەبینم. لێرەدا لۆجیکی سوو نییە بۆ قازانجکردن، بەڵکو لۆجیکی سوو بەرز بریتییە لە بوونە ئامڕاز بۆ رووتاندنەوە''.
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "لە بانگەوازیمان لە ٧ی شوبات لە یەکێتی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا بۆ بێکاری، کارسازان ساغ بن، کارێکی سەرکەوتوو ھاتە ئاراوە کە ژمارەی دامەزراندن گەیشتووە بە یەک ملیۆن و ١٧٠ کەس. واتا گەلەکەم و وەبەرھێنەران ھەر کاتێک بیەوێت دەتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن. پێموایە لە قۆناغی داھاتووشدا ئەم کارە ئەنجام دەدەن".
ئەردۆغان بانگەوازی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی نیشیمانی کرد و رایگەیاند "دەڵێم با لەناو جیھانی یەکێتی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا سەدا سەد ئۆتۆمبێلی نیشتمانی بەرھەم بھێنرێت".