Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پیشوازی كرد له سه‌رۆكی یه‌كێتی پارێزه‌رانی توركیا، مه‌تین فهیزیئۆغڵو و شاندی یاوه‌ری.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركۆماری توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له شه‌وی 15ی ته‌مووزدا كه رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای دا، گه‌ل بێ جیاوازی هه‌مووی راپه‌ڕی و سنگی دایه به‌ر گولـلە.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه خه‌باتی دژ به كوده‌تاچییه‌كان له سنووری ده‌وڵه‌تی یاسادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گوتی: ''با سەرۆکی یه‌كێتیی پارێزەرانمان لەوە دڵنیا بێت کە تورکیا دەوڵەتی یاسایە، هەر بەو جۆرەیش دەمێنێتەوە. بەرەنگاربوونەوەی ئەو کودەتاچییانەی کە جەنگیان دژی نیشتمان و گەلەکەمان بەرپا کردووە، لە ساتی یەکەمەوە لە چوارچێوەی یاسادا بەڕێوەچووە. شەوی ١٥ی تەمووز گەلەکەمان، هێزە ئەمنییەکانمان دەزگای دادوەریمان بە داواکاری گشتیی و دادوەرانییەوە، بەرەنگاریان بوونەوە''.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه گه‌لی توركیا له شه‌وی 15ی ته‌مووزدا به تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویدا تێپه‌ڕێوه و گوتی: "بێ جیاوازیی نه‌ژاد و بۆچوونی سیاسیی، شه‌وی 15ی تهمووز ته‌واوی 79 ملیۆن دانیشتوانه‌كه‌ی توركیا به روو سپییه‌تی له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا. هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌م تابلۆی شانازییه له‌كه‌دار بكات".
هاوكات ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌لی توركیا سووره له‌سه‌ر هه‌ڵویستی دژ به كوده‌تا و گوتی: ''کودەتاچییەکان چەند بێ ویژدان، بێ رەوشت، دڕندە و بێ هەست بن، گەلەکەمان ئەوەندە رەسەن، زانا، ئازا و خۆڕاگرە و هەڵوێستی بەو شێوەیە بووە. ئەم گەلە تەنها رێزی لێدەگیرێت. ئەم گەلە شایەنی ئەوەیە ناوچەوانی ماچ بکرێت''.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌مڕۆ كاتێک ئاوڕ له دواوه ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌وسا ده‌بینین و هه‌ست ده‌كه‌ین كه توركیا ساڵانێكه له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێرێكه‌وه كه به درۆ، بوختان، به‌لاڕێدابردن، گوته‌ی بۆش و حه‌ماسیه‌ت خۆیان كردووه‌ته خاوه‌نی وڵات و ده‌وڵه‌ت و، خراپ به‌كاریان هێناوه. له 15ی ته‌مووزدا كاتێک چه‌كی تیرۆریستانی كوده‌تاچی ده‌ستیان كرد به كوشتار، ئه‌و كه‌سانه‌ی خراپ دۆخه‌كه‌یان ئهقۆستهوه كه‌سیان له‌سه‌ر شه‌قام نه‌بوون، ئه‌وه‌ی شه‌قام و گۆڕپانهكانی پڕكرد و، له‌به‌رده‌م تانكه‌كاندا راكشان و، به‌رامبه‌ر لووله‌ی تانكه‌كان راوه‌ستان دهستهبژێرهكه نه‌بوون، به‌ڵكو تێكڕایان هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته بوون".
سه‌ركۆماری توركیا، باسی له‌وه كرد كاتێک به‌رپرسانی خۆرئاوا ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن، ده‌بینرێت كه زیاد له پرسینی حاڵی ئێمه تامه‌زرۆیی بارودۆخی كودهتاچییهكانن. ئه‌وه زۆر سه‌یره. كه‌سیان نییه له‌و 240 هاووڵاتییه‌مان بپرسێت كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی فه‌تۆوه كوژران، له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌و دوو هه‌زار و 195 هاووڵاتییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌وه بریندار كران. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه گرنگی ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ئه‌وانه‌ی له كار دوورخراونه‌ته‌وه. له راستیدا به‌رپرسانی سه‌ربازی، دیپلۆماتكار و رۆژنامه‌نووسانی وڵاتانی خۆرئاوا ناو به‌ناو راستی له‌ده‌میان نایه‌ته ده‌ره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئێمه هه‌تا هه‌تایه خاوه‌ندارێتی دیموكراسی، ئازادیی و ده‌وڵه‌تی یاسامان ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌یش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه هی ئهورووپییهكانن یان هی یه‌كێتیی ئه‌ورووپان، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بۆیه به‌رگری لێده‌كه‌ین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.