Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمێكی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌ك، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند "ئیدانه‌ی جیهانی رۆژئاوا و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م كه بوون به سه‌یركه‌ری لەسەرکارلادانی به كوده‌تا، ئه‌شكه‌نجه‌دانی له ژووری تاكه‌كه‌سی و گیانله‌ده‌ستدانی مورسی".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی چاره‌نووسی مورسی-یان به‌وه گه‌یاند ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌مان ناشیرینی پیشان ده‌ده‌ن و له داهاتوودا به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌و عه‌قڵیه‌ته چه‌په‌ڵه‌یان".
سەرکۆماری تورکیا باسی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شارەوانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ كرد و رایگه‌یاند "له‌و باوه‌ڕه‌دام جارێكی دیكه هێزی دیموكراسیی، ئیراده‌ی میللیی و هێزی سندوقی ده‌نگدان نیشانی ئه‌وانه ده‌ده‌ین كه سه‌ره‌ڕای 15ی تهمووز و ئه‌و رووداوانه‌ی ساڵانێكی زۆره به‌سه‌رماندا هاتووه هێشتا توركیا و گه‌لی توركیان نه‌ناسیوه. ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كێبڕكێ ده‌كه‌ین كه مورسی-مان بیرده‌خه‌نه‌وه. ئێمه ئیستانبوڵهكهمان بۆ ئه‌و درۆزنانه جێناهێڵین. زۆر رادەکەین، زۆر کار دەکەین و، شەوی یەکشەممە ئینشائەڵڵا بەسەرکەوتن شەرەفمەند دەبین. سەرکەوتووی هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری تورکیا، سەرکەوتووی ئیستانبوڵ، هیچ گومانتان نەبێت کە هاوپەیمانی جمهورە، ئاک پارتی-یە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رووی ده‌می كرده كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شارەوانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و گوتی: ''بە رکابەرەکەی برام بینالی یڵدرم دەڵێم. دەستەواژەی 'دزیان' یاسایی نییە، بەڵام سیاسییە".
سەرکۆماری تورکیا ره‌خنه‌ی له ئیمامئۆغڵو گرت و رایگه‌یاند "دەڵێت بەپارێزگاری ئۆردو-م نەگووتووە سەگ، گووتومە کەم مەبەرەوە. هەموو گرتە و نووسراوێکی میدیایی هەیە، گوتت. دوای هەڵبژاردنیش باجەکەی دەدەیت. ئێمه نه واده‌كه‌ین به پارێزگارمان بگوترێت سه‌گ، نه به پۆلیسه‌كانمان بگوترێت بێشه‌ره‌ف. شه‌رم (له‌خۆتان) ناكه‌ن؟".
سەرکۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند "(هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار) واتە لێرە گەندەڵی و دزیش هەیە. رێگە بدەن با ئەمەش بڵێین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "چی ده‌ڵێن 'پاره ناده‌نه ئێمه، ده‌یده‌نه سوورییه‌كان'. ئه‌وه درۆیه، درۆی جه‌هه‌په‌یه. شتێك نییه به‌ناوی ئه‌وه‌ی سوورییه‌كان ببه‌سترێنه‌وه به مووچه‌وه".