Günay Nuh
20 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2022
ئه‌رده‌خان - AA
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی پارێزگای ئه‌رده‌خان و قه‌زای چڵدریان كردووه، له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه سه‌رڕووی ئاوه‌كه‌ی به‌ستوویه‌تی به گالیسكه كه به ئه‌سپ راده‌كێشرێت خلیسكێنه‌یان كرد.
ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی ئه‌رده‌خان-قه‌رس و له دوای ده‌ریاچه‌ی وان دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌یه له ناوچه‌ی ئانادۆڵوی خۆرهه‌ڵات، سه‌رڕووی ئاوه‌كه‌ی به‌ستوویه‌تی و به‌تایبه‌تی به‌شی كهناراوهكهی ٣٠ سم بووه به سه‌هۆڵ و به‌ستوویه‌تی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری بینینی به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه و ئه‌نجامدانی خلیسكێنهن له‌سه‌ری، رۆژانی كۆتایی هه‌فته له قەزای چڵدر به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

گه‌شتیاران كه‌شوهه‌وای خۆرتاوی ناوچه‌كه‌یان به هه‌ل زانی و له ناوچه‌ی ئاتاڵای خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فریان به گالیسكه كه به ئه‌سپ راده‌كێشرا ئه‌نجام دا.
ئوفوك ئادا كه خاوه‌نی گالیسكه‌ی خلیسكێنهیه كه به ئه‌سپ راده‌كێشرێت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد رۆژانی كۆتایی هه‌فته خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانیان كردوون بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له ناوچه‌كه‌دا.
ئوفوک ئادا باسی له‌وه كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌دا گه‌ڕاون و گوتی: "به‌مه‌به‌ستی ناساندنی ناوچه‌كه‌مان خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فرمان به گالیسكه كه به ئه‌سپ راده‌كێشرێت رێكخست".
ئۆزگور یڵدز كه یه‌كێكه له‌و گهشتارانهی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه، باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری به گالیسكه ئه‌نجامداوه و نیازی هه‌یه جارێكی دیكه‌ش سه‌ردانی ناوچه‌كه بكاته‌وه.
