Günay Nuh,Hemın Othman Mohammed
23 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2019
ئه‌رده‌خان - AA
له ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵووه و له وه‌رزی زستاندا به‌شێوازی ئه‌سكیمۆ راوه ماسی تێدا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی كه‌ش وهه‌وا وه‌رزی راوه ماسی تیایدا به‌و شێوازه كۆتایی هات.
ده‌ریاچه‌كه كه ده‌كه‌وێته سنووری ئه‌رده‌خان - قه‌رس و پاش ده‌ریاچه‌ی وان گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ناوچه‌كه‌یه و له وه‌رزی زستاندا به‌شی سه‌ره‌وه ده‌یبه‌ستێت، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار سه‌هۆڵه‌كه‌ی سه‌ری ده‌ست به توانه‌وه ده‌كات.
راوچیانی ماسی كه له وه‌رزی زستاندا سه‌هۆڵی سه‌ر ده‌ریاچه‌كه دهشكنێنن و به‌و شێوه‌یه راوه ماسی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ورده ورده توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه كۆتاییان به‌و شێوازی راوه هێنا.
تورهان كڵچ، كه له گوندی ئاكچاكالهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی چڵدر سه‌رقاڵی راوه ماسیه له وه‌رزی زستاندا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه له‌و وه‌رزه‌دا سه‌هۆڵی سه‌ر ده‌ریاچه‌كه ده‌شكێنن و، له رێگه‌ی ئه‌و قولاپانه‌ی فڕێی دەدەنە ناو ده‌ریاچه‌كه‌وه به‌شێوازی ئه‌سكیمۆ راوی ماسی ده‌كه‌ن.
كڵچ باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی كه‌ش وهه‌وا، سه‌هۆڵی سه‌ر ده‌ریاچه‌كه ده‌توێته‌وه و، ئه‌وانیش كۆتاییان به‌و شێوازی راوه ماسیه هێناوه و، گوتی: "به به‌راورد به پار ساڵ وه‌رزه‌كه زیاتر درێژه‌ی كێشا، به‌ڵام له‌مه‌ودوا چوونه سه‌ر سه‌هۆڵی ده‌ریاچه‌كه مه‌ترسیداره، له‌به‌رئه‌وه، ئه‌وه دواجارە به‌م شێوازه راو ده‌كه‌ین. له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا سه‌هۆڵه‌كه به ته‌واوی ده‌توێته‌وه و پاش ئه‌وه به به‌له‌م درێژه به كاره‌كه‌مان ده‌ده‌ین".
