Ahmet Bayram,Muhammet Ali Kemal
22 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2019
مانیسا - AA
له شارۆچكه‌ی ئاكهیساری سه‌ربه پارێزگای مانیسای توركیا، حه‌لیم بارجای ته‌مه‌ن ٨٥ ساڵ، كه هه‌ر له مناڵییه‌وه حه‌ز و خولیای بۆ میوزیك له ناخیدا هێشتووه‌ته‌وه، له ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵیدا فێری ژه‌نینی گیتاڕ بووه و به گۆرانییه‌كانی ئه‌و حه‌زه‌ی كه له منداڵی‌دا هه‌یبووه دهیژهنێتهوه.
حه‌لیم بارجا له ساڵی ١٩٣٤دا له ئاكهیسار له خانه‌واده‌یه‌كی جووتیار له دایك بووه و هه‌ر له ته‌مه‌نی ٧-٨ ساڵییه‌وه خولیای میوزیك له ناخیدا گه‌شه‌یكردووه و هه‌ر ئه‌و كاته سازێكی كڕیووه و ده‌ستی به ژه‌نینی كردووه به‌ڵام دوای كاردانه‌وه‌ی باوكی واز له ئامێره‌كه ده‌هێنێت.
دوای تێپه‌ڕینی ئه‌وه هه‌موو ساڵه و كاری جووتیاریی، دوای ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیریی و بوونه خاوه‌نی ژن و منداڵ و نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه سێ جار حه‌ج ده‌كات، حه‌زی بۆ میوزیك له ناخیدا درێژه‌ی ده‌بێت.
له ساڵی ٢٠١٢دا ده‌چێته كۆرسی فێربوونی گیتار و له‌و كاته‌وه و سه‌ره‌ڕای كاردانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر، به‌رده‌وامه له ژه‌نینی ئه‌وه ئامێره و گۆرانی گوتن له‌گه‌ڵیدا.