Arife Yıldız Ünal,Burak Akay
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره/چاناككاله - AA
"پردی چاناككاله ١٩١٥" كه له ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ به‌ردی بناغه‌ی داندراوه و یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره‌كانی توركیا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ٢٦ی شوبات له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان بكرێته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه پردی چاناككاله ١٩١٥ و رێگای ئۆتۆبانی ماڵكارا له ٢٦ی شوبات بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌كرێنه‌وه.
پڕۆژه‌ی پرده‌كه كه به "گه‌ردانه‌ی گه‌رووی چاناككاله" ناسراوه جگه له ئهركداران هه‌روه‌ها ٥٥٩ ئه‌ندازیار، چوار هه‌زار و ٦٢ كارمه‌ند به به‌كارهێنانی ٥٥٠ ئامێر و ئامرازی بیناسازی كاری تیادا ده‌كه‌ن. پرۆژه‌كه به تێكڕایی ١٠١ كیلۆمه‌تر ده‌گرێته‌وه كه ٨٩ كیلۆمه‌تری ئۆتۆبان و ١٢ كیلۆمه‌تریشی رێگای به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه.
ئه‌و ئۆتۆبانهی ده‌كه‌وێته سه‌ر پردی چاناككاله ١٩١٥ كه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان بكرێته‌وه به به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئیستانبوڵ به چاناككاله و دواتریش به باكووری ئیجه ده‌بێته یه‌كێك له پڕۆژه هه‌ره گرنگه‌كانی توركیا.
ئۆتۆبان و پردی چاناككاله ١٩١٥ له رێگای پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وشكانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و هێڵی ئاسنی و به‌نده‌ره‌كانی ناوچه‌كانی مارمارا و ئیجه كه پێشكه‌وتووترین ناوچه‌ی گه‌شه‌سه‌ندووی ئابووری توركیان و به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی توركیا له‌و ناوچانه ده‌ژین دروست ده‌كات. به‌مه‌یش ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت پلانێكی هاوسه‌نگ بۆ پێویستیی پیشه‌سازی هه‌ستی پێ بكرێت و ئابووری زیاتر گه‌شه بكات له‌م ناوچانه.
لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا پردێکی هەڵواسراو، دوو بەستەرەوەی ئەمسەر و ئەوسەری پردەکە بە شەقامەکەوە، دوو راگری کۆنکرێتی، شەش پردی بچوک کە لە بەشی خوارەوەدا وەک شەقام بەکاردێن، شەش پردی سەیار، ٤٣ پردی پەڕێنەوە، ٤٠ نەفەقی تایبەت بە پەڕێنەوە، ٢٣٦ کڵاورۆژنە لە شوێنە جیاجیاکانی پردەکە، ١٢ فلکە، چوار شاڕێی سەرەکی، دوو ناوەندی میکانیکی ئۆتۆمبێل و پێنج وێستگەی کۆکردنەوەی کرێ، دروست کراون.
- پردی هێماکان
ئەم پردە کە بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە پێی دەگوترێت "پردی هێماکان"، ئەندازیارییەکی ورد و ناوازەی هەیە و "درێژترین پردی مەودا مامناوەندە لە جیهاندا"، دووری نێوان دوو پایەکەی پردەکە وەک هێمایەک بۆ ١٠٠مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا، ٢٠٢٣ مەترە.
لەپاڵ مەودای نێوان دوو پایەکەدا، لە هەر لایەکەوە دوورییەکی ٧٧٠ مەتریی هەیە، هەروەها لەڕێی دوو بەستەری ٣٦٥ و ٦٨٠ مەترییەوە پردەکە بەستراوە بە شەقامەکەوە، بەم شێوەیە کۆی درێژی "پردی چاناككاله ١٩١٥" چوار هەزار و ٦٠٨ مەترە.
بەرزی پردەکە دەگاتە سێ مەتر و نیو و لەڕێی شریتی "٢x٣" خزمەت بە هاووڵاتییان دەکات. هەروەها لە هەردوو لای شەقامەکانی سەر پردەکەوە رێگای پیادە دروست کراون.
واش بڕیارە رۆژی ٢٦ی شوبات لە رێوڕەسمێکدا پردەکە لەلایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بکرێتەوە.