Muhammet Ali Kemal
26 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هەدەپە، ئایسەل توغڵوك لەمیانی لێکۆڵینەوەیەکی سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی دیاربەکردا، لەئەنقەرە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئایسەل توغڵوك سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرەن، دەستبەسەرکراوە.
دوای ئەوەش کە توغڵوک پشکنینی تەندروستی بۆ ئەنجامدرا، بڕیار وایە رەوانەی دیاربەکر بکرێت.