Abdullah Shukur
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
کەرکووک - AA
باڵیۆزی تورکیا لە شاری بەغدا، فاتح یڵدز لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەری شاری کەرکووک لە ٢٦ی تشرینی دووەم رایگەیاند، ئەم پرسە لە رۆژەڤی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دایە.
فاتح یڵدز لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، ئەرشەد ساڵح بازاڕی قەیسەری شاری کەرکووکی بەسەرکردەوە کە لە ٢٦ی تشرینی دووەم سووتا و بە میراتی عوسمانییەکان دادەنرێت و گوێی لە کێشەکانی دوکاندارەکانی بازاڕەکە گرت.
باڵیۆزی تورکیا لە شاری بەغدا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، سەردانەکەی تەنھا سەردانێکی مەعنەوی نییە و ھاوکاری پێویست لەمبارەیەوە پێشکەش دەکەن.
یڵدز ئاشکراشی کرد کە لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە، پرسەکە گوازراوەتە رۆژەڤی بەرزترین دەسەڵاتی تورکیا و گوتی: "پرسەکە لە رۆژەڤی سەرکۆمارمان دایە وەک بەرزترین دەسەڵاتی باڵای تورکیا. بۆچوونی سەرکۆمارمان ئەوەیە؛ کە ھەرچییەک لەدەستمان بێت دەیکەین".
باڵیۆزی تورکیا لە شاری بەغدا گوتیشی: "ئەو بازاڕە رۆشنبیری و مێژووی دەست رەنگینی عوسمانییە، ئەمەش بەم شوێنەمان دەبەستێتەوە. وەک تورکیا ئاسوودەیی خەڵکی ئێرە کاری لەپێشینەی ئێمەیە. بۆ ئەم ئاسوودەییە ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین".
لە ٢٦ی تشرینی دووەمی رابردوو بەھۆکارێکی نادیار ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری کەرکووک کەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر دوکان زیانیان بەرکەوت. ھاوکات لە ٦٧ دوکانی زێرینگر بە بڕی یەک ملیار دۆلار زێر توایەوە.