Sarp Özer
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار گوتی: "بەردەوامین لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی رێککەوتنەکە. چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئەمریکای ھاوپەیمانمان و رووسیای دۆستمان بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن".
خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر و فەرماندەی ھێزەکانی وشکانی، ئومیت دوندار و فەرماندەی ھێزەکانی دەریایی، عەدنان ئۆزبال و چەند بەپرسێکی دیکەی سەربازیی بارەگای فەرماندەیی ھێزەکانی وشکانی بەسەر کردەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی رێککەوتنەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا گوتی: "بەردەوامین لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی رێککەوتنەکە. چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئەمریکای ھاوپەیمانمان و رووسیای دۆستمان بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن".
خولوسی ئاکار لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ناتۆ رایگەیاند: "ھەڕەشەکان بۆ سەر ھاوپەیمانێتییەکە (ناتۆ) بە جددی وەردەگرین، لە ھەمان کاتدا چاوەڕێی ئەوە دەکەین ھاوپەیمانێتیەکەش بەرپرسیارێتییەکانی خۆی لە بەرامبەر ئێمە بەجێ بگەیەنێت".
ئاکار، سەبارەت بە رێککەوتنی لیبیا گوتی: "ئەمە بە ھیچ شێوەیەک ھێرش نییە بۆ سەر وڵاتانی دیکە، دەستدرێژی نییە بۆ سەر ماف و یاسای وڵاتانی دیکە".
- "رێگە بە رێڕەوى تيرۆر نادەين"
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گوتی: "لە هيچ كاتێكدا و بە هيچ شێوەيەك رێگە بە دروستكردنى رێڕەوى تيرۆر نادەين. ئامانجمان ئەوەيە تيرۆريستان لە چالاكى بخەين. تاكە ئامانجمان تيرۆريستانە".