Sarp Özer
24 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئاشكرایكرد نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌یانی گه‌یاندووه‌ته لایەنە ئه‌مریكییه‌كانیان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی خاڵی چاودێریی له باكووری سووریا و رایگه‌یاند: "پێم وایه ئه‌م جۆره رێكارانه دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
به‌بۆنه‌ی رۆژی مامۆستایانه‌وه كه ده‌كه‌وێته ٢٤ی تشرینی دووه‌مه‌وه، خولوسی ئاكار له وه‌زاره‌تی به‌رگریی پێشوازیی له مامۆستا سه‌ربازییه‌كان كرد.
له‌دوای ته‌واوبوونی پێشوازییه‌كه، ئاكار له وه‌ڵامی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا سه‌باره‌ت به پلانی ئه‌مریكا بۆ درووستكردنی خاڵی چاودێریی له باكووری سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی هالیفاكس بۆ ئاسایش كه له كه‌نه‌دا سازكرابوو، ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد و رایگه‌یاند:
" دووباره و دووباره گوزارشتمان له بێزارییمان له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سڤیل و سه‌ربازیی ئه‌مریكادا كرد. پێم وایه ئه‌م جۆره رێكارانه دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا هه‌روه‌ها گوتیشی: "با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت كه رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك له‌وبه‌ری سنووره‌كانه‌وه بۆ سه‌ر سوپای توركیا".