Hilmi Sever
20 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2022
دۆحە – AA
مۆندیالی جیهانیی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتیی ٢٠٢٢ ئەمڕۆ بە یاریی نێوان قەتەر و ئێکوادۆر دەست پێ دەکات.
مۆندیالی ئەمساڵ کە لە هەشت یاریگای قەتەر بەرێوە دەچێت، تاکوو ١٨ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت و بە درێژایی ماوەی مۆندیالەکە، ئاژانسی ئانادۆڵو پەخشی راستەوخۆی یارییەکان بۆ ئابوونەکانی دەگوازێتەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو جگە لە پەخشکردنی راستەوخۆی یارییەکان، هەروەها بەشێوەیەکی بەرفراوان، ٣٢ هەڵبژاردەی بەشداربووی هەشت گرووپەکە دەخاتە بەر باس، بەرلە هەر یارییەک وردەکاری نێوان کێبڕکێکی هەڵبژاردەکان دەخرێتە روو، هەڤپەیڤینی تایبەت ئەنجام دەدرێت، رێککەوتی ئەنجامدانی یارییەکان ئاماژەی پێ دەدرێت و چرکەساتە مێژووییەکانی مۆندیال تۆمار دەکرێن.
ئاژانسی ئانادۆڵو بە تیمێکی ١٠ کەسی کە لە تورکیاوە دەچن، رووماڵی یارییەکانی مۆندیال دەکات.
پەیامنێران و وێنەگرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، رووماڵی یارییەکان دەکەن و بە شێوەی تایبەت هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە مۆندیال بڵاو دەکاتەوە، هەروەها هەموو رۆژێک بە گرافیک بەرنامەی وەرزشیی بڵاو دەکاتەوە.
- هەواڵەکان بە ١٣ زمان بڵاو دەکاتەوە
ئاژانسی ئانادۆڵو هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە مۆندیال جگە لە زمانی تورکی بە هەریەک لە زمانەکانی: ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، بۆسنی، کرواتی، سربی، فەڕەنسی، ئیسپانی، رووسی، مەقدۆنی، ئێندۆنێزی، ئەلبانی و هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی'ی زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە.
هەروەها بە هەشتاگی جیاوازیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەواڵەکان بڵاو دەکرێنەوە.