Özcan Yıldırım
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو (AA) كه به خێراترین و دروستترین شێوه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆم بڵاوده‌كاته‌وه له پاڵ ئه‌وه‌ی میدیایه‌كی نیشتمانی و ناوخۆییه له هه‌مان كاتدا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌واڵیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و 27ـه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا كه 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت به 13 زمان ده‌گه‌یه‌نێت به ئابوونه‌دارانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ئاژانسی ئانادۆڵو له پاڵ زمانی توركی به زمانه‌كانی ئینگلیزی، بۆسنی، كرواتی، سربی، رووسی، كوردی، فارسی، فه‌ڕه‌نسی، ئه‌لبانی، ئیندۆنێزی و ئیسپانی په‌خش ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 24ی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ ئابوونهدارهكانیدا له هه‌موو جیهان به‌ش ده‌كات.

ئاژانسی ئانادۆڵو كه له‌گه‌ڵ تیمێكی پرۆفیشناڵدا كارده‌كات بۆ گه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن به رای گشتیی، تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شێوه‌ی گرافیك ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به ئابوونهدارهكانی گه‌یاندووه كه له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه.
به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به خێراترین شێوه، ئاژانسی ئانادۆڵو به به‌رده‌وامی ئه‌بده‌یتی زانیاریه‌كان ده‌كاته‌وه و تۆڕێكی په‌یامنێرانی له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا دروستكردووه، به‌مه‌یش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر شێوه‌ی نه‌خشه و گرافیك له ماڵپه‌ڕی "secim.aa.com.tr" راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو "داتابه‌یسی زانیاری كاندید"ی ئاماده‌كردووه كه وێنه و رابردووی كاندیدان له‌خۆ ده‌گرێت، كاتێک ئه‌نجامه‌كان یه‌كلابوونه‌وه ئه‌و ناوانه‌ی سه‌رده‌كه‌ون له داتابه‌یسه‌كه‌دا ده‌خرینه‌ڕوو.
ئاژانسی ئانادۆڵو به تیمێكی پرۆفیشناڵ كه له 81 پارێزگای توركیادا كارده‌كه‌ن دواین زانیاری له‌سه‌رشێوه‌ی هه‌واڵی به‌په‌له ده‌گه‌یه‌نێت به ئابوونه‌دارانی. له ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا ئه‌نجامه نافه‌رمیه‌كان له‌گه‌ڵ ئابوونهدارانیدا به‌ش ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی پێنج هه‌ڵبژاردنی رابردووی گواستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجامه فه‌رمیانه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه پشتڕاستی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كردووه‌ته‌وه كه ئاژانسی ئانادۆڵو به رای گشتیی راگه‌یاندووه. ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسه‌كه تا ئه‌مڕۆ له ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی ده‌زگای باڵا هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كی گرتووه‌ته‌وه.