Ömer Yasin Ergin,Bestami Bodruk
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2021
دیاربه‌كر – AA
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پۆلیس ده‌ستیانكردووه به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئه‌منییه‌كان له‌و گۆڕه‌پانه‌ی کە دەکەوێتە ناوچه‌ی باغڵار كه ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی لێ ئه‌نجام ده‌درێت كه لەلایەن هه‌ده‌په رێك ده‌خرێت.
له‌م میانه‌یه‌دا له به‌ره‌به‌یانه‌وه، تیمه‌كانی پۆلیس به‌مه‌به‌ستی بەرگرتن له هه‌ر جۆره پێشهاتێكی نه‌خوازراو به‌ربه‌ستیان له ده‌ورووبه‌ری گۆڕه‌پانه‌كه داناوه.
زیاتر له پێنج هه‌زار كارمه‌ندی پۆلیس بۆ ئاهه‌نگه‌كه ئهركداركراون.
دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان رێگه به به‌شداربووان ده‌درێت بچنه ناو گۆڕه‌پانه‌كه.