Sarp Özer
21 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وەزيرى بەرگريى توركيا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "لە ئاكامى ئەو ئۆپەراسيۆنانەى ئەنجامماندان خەياڵى دروستكردنى رێرەوى تيرۆر و دامه‌زراندنی دەوڵەتى تيرۆر كۆتاييهات".
خولوسی ئاكار له‌دوای پێشكه‌شكردنی زانیاریی له‌باره‌ی بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢٠ی تورکیادا، به لیژنه‌ی پلان و بوودجه‌ی په‌رله‌مانی توركیا، وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه.
- "خەياڵى دامه‌زراندنی دەوڵەتى تيرۆر كۆتاييهات"
ئاكار رایگه‌یاند: "لە ئاكامى ئەو ئۆپەراسيۆنانەى ئەنجامماندان خەياڵى دروستكردنى رێرەوى تيرۆر و دامه‌زراندنی دەوڵەتى تيرۆر كۆتاييهات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سیستمی به‌رگریی S-400، وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: "S-400 كاریپێدەكرێت. ئێستا لە پرۆسەى راهێنانى كارمەندانى سوپاين. هه‌ركاتێك ئەو راهێنانە تەواوبوو، ئەوكات پلانمان چی بووە ئەوە جێبەجێدەكەين".