Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای گشتیی پارته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له توركیا دوا.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیانه‌ی كه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام دراون، ئوناڵ رایگه‌یاند "له دوایین راپرسی ده‌بیندرێت كه سه‌ركۆمارمان رێژه‌ی لەسه‌دا ٥٥،٦ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دەهێنێت".
ماهیر ئوناڵ له‌باره‌ی رێكه‌وتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه گوتی: "ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ بونیاتنانی دیموكراسی بووین. له‌م میانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆچوونه ناو هه‌ڵبژاردن به‌پێی یاسا دانراون هه‌موو به‌ربژێر و پارته‌كان له ٢٤ی حوزه‌یران له‌سه‌ر سندووقه‌كان بێنه به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌ران. له‌به‌رئه‌مه با له‌و پرۆسه‌یه‌دا كه‌سانێك هه‌وڵ نه‌ده‌ن نائاماده‌یی خۆیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا بهێنن".
گوته‌بێژی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیارێك نه‌دراوه له‌باره‌ی كۆنگره‌كانی پارته‌كه‌ی و گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌نیازی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوواین له مانگی حوزه‌یران، به‌و جۆره پلانمان بۆ كۆنگرهكانمان داده‌نا. كۆنگره‌ی رێكخستنی گه‌نجان و ژنان نه‌به‌ستراوه. له ٢٨ی نیسان له ئیزمیر و شه‌شی ئایار له ئیستانبوڵ كۆنگره ده‌به‌ستین. هێشتا بڕیارێكمان نه‌داوه له‌باره‌ی كۆنگرهكانمانهوه".
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی واده‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش گوته‌بێژی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ گوتی: "ده‌ورووبه‌ری ١٥ی ئایار هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات. به به‌شداری سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران میتینگی گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێن".