Kaan Bozdoğan,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2018
ئادیامان - AA
له شاری ئادیامانی توركیا كۆترێك به‌ناوی "شا" كه به‌هاكه‌ی به 100 هه‌زار لیره‌ی توركی خه‌مڵێنراوه، به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كه‌یه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی پێشنیازی باڵندهدۆستانی ره‌تكردووه‌ته‌وه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی به ئۆتۆمبێل.
ئه‌و باڵندانه‌ی له توركیا له‌لایه‌ن باڵندهدۆستانی باڵداره‌وه به‌خێوده‌كرێن، به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و ره‌نگیان، نرخه‌كانیان له بازاڕدا بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمان. باڵنده‌كان كه به‌گوێره‌ی ره‌نگ و پێكهاته‌ی له‌شیان و قاچ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیكه‌یان نرخه‌كانیان ده‌گۆڕدرێت، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كڕدرێن و، هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت به خانوو و ئۆتۆمبێل ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكه‌ن.

له شاری ئادیامان كۆترێك به ناوی "شا" یه‌كێكه له‌و باڵندانه‌ی نرخێكی به‌رزی هه‌یه كه 100 هه‌زار لیره‌ی توركیه.
خاوه‌نی كۆتره‌كه ناوی ئه‌ركان توركئۆغڵوه كه پار ساڵ كڕیوویەتی و له ماڵه‌وه به‌خێوی كردووه.

توركئۆغڵو بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه، كۆتره‌كه‌ی ته‌مه‌نی 2 ساڵ و نیوە و، ته‌مه‌نی ئه‌و جۆره كۆترانه ده‌گاته 15 ساڵ. باسی له‌وه‌یشكرد کە له ئێستادا داخوازیه‌كی له‌سه‌ر كرینی كۆتره‌كه‌ی هه‌یه و، گوتی: "خه‌ڵك هه‌بووه ویستوویانه به ئۆتۆمبێله‌كانیان ئاڵوگۆڕی پێبکەن كه به‌هاكه‌یان له‌نێوان 30-40 هه‌زار لیره بووه، به‌ڵام من به‌دڵم نه‌بووه و په‌سه‌ندم نه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نامه‌وێت شا له 100 هه‌زار لیره كه‌متر بفرۆشم".