Ömer Yıldız
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
ئادانا – AA
لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە ھەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی ١٧ تۆمەتبار لە ئادانا دەستی پێ کرد.
تیمەکانی ھۆبەی دژەتیرۆری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئادانا شوێنی مانەوەی ئەو کەسانەی دەستنیشان کرد کە بۆ رێکخراوەکە چالاکییان ئەنجام داوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پڕوپاگەندەیان بۆ کردووە.
دواتر تیمەکان بە بڕیاری سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماریی ئادانا و بە پشتیوانی پۆلیسی ھێزی تایبەت ھەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەو تۆمەتبارانە و ماڵەکانیان پشکنین.
دوای ئەوەی پشکنینی تەندروستی لە یەکەی دادوەری پزیشکی بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان کرا، رەوانەی ئاسایش کران.