ئادانا.. ده‌ستگیركردنی حه‌وت کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش
له میانی هه‌ڵمه‌تێكدا له ئادانا، حه‌وت کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران.
Adana
ئادانا – AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكدا له ئادانا، حه‌وت کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران.
به‌پێی زانیارییه‌كان تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش به پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان ئه‌نجامداوه له شاری ئادانا.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، حه‌وت كه‌س ده‌ستگیركراون كه چواریان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقن و سێیان هەڵگری رەگەزنامەی سووریا‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه لە سووریا و عێراق چالاكییان بۆ داعش ئه‌نجامداوه.
له‌و كاته‌دا كه تیمه‌كان چوونه ناو ناونیشانه‌كان و گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجام ده‌دا، ژماره‌یه‌ك پۆلیس به چه‌كه‌وه له كۆڵانه‌كان رێوشوێنی ئه‌منییان گرتبووه‌به‌ر.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستیی بۆیان، تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن