Abdullah Shukur
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی عەبدولحەمید خانی دووەم لە ناوەندی کۆنگرەی خەلیج کرد کە لە لایەن لقی گەنجاننی ئاک پارتی رێکخرابوو.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە گوتی: "بەداخەوە بەردەوامی شەڕی ناوخۆ و ناسەقامگیری بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ناوچەکەماندا بووەتە ھۆکاری ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس. ئێمە باوەشمان بۆ سێ ملیۆن لە برا سووری و عێراقییەکان کردووەتەوە. ئێمە نانمان بەش دەکەین بەڵام ھەرگیز رێگە بە دابەشکردنی وڵاتەکەمان نادەین".
بینالی یڵدرم گوتیشی: "ئینشەئەڵا رێکخراوەکانی تیرۆریستی جوداخواز (پەکەکە) و فەتۆ و داعش کە ھەوڵی زیانگەیاندن بە یەکێتی و یەکریزی گەلەکەمان دەدەن لە رۆژەڤی تورکیا دەخەینە دەرەوە".
بینالی یڵدرم راشیگەیاند کە گۆڕانکاری دەستوور کۆتای بە کودەتاچییەکان دەھێنێت و گوتیشی: "سەیرکەن لە مێژووی نزیکماندا ٢٧ی ئایار، ١٢ی ئادار و ٢٨ی شوبات بوونی ھەیە. لە گشت ئەمانە بە داخەوە ئیرادەی گەلیان رووخاند و کوتاچییەکان سەرکەوتن. بەڵام کاتێک ئاک پارتی ھاتە سەر دەسەڵات، لە بەروارەکانی ٢٧ی نیسان، ١٧ی کانوونی یەکەم و ١٥ی تەمووز لە سێ ھەوڵی کودەتا، کودەتاچییەکان دۆڕاندیان. گەل سەرکەوت. ئێستا لەگەڵ گۆڕانکاری دەستوور چی دەبێت؟ ھەڵبەتە گۆڕانکاری دەستوور کۆتای بە کودەتاچییەکان دەھێنێت. گۆڕانکاری دەستوور رێگا بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی پەرلەمان بۆ دەسەڵاتی گەل خۆش دەکات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور زیاتر گوتیشی : "گەل خاوەنی ئەم سیستەمەیە. گەلیش دەنگ بۆ ئەم گۆڕانکارییە دەدات. ئەوانەی لە پەرلەمان توندوتیژی بەکاردەھێنن، با بزانن گەل لەسەر سندووقەکان بە جوانترین شێوە وەڵامی ئەمانە دەداتەوە. بڕیار و وتەی کۆتای ھەر بۆ گەل دەبێت".