Talip Demirci
27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2021
ئانتالیا – AA
له ئاسمانه‌وه گرته‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئانتالیا تۆمارکرا.
دوای هه‌وڵی چڕوپڕی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان، تواندرا ئه‌و ئاگره دابمركێندرێته‌وه كه دارستانی نێوان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئوزوملو و ئیسلاملار له قه‌زای كاش سەربە پارێزگای ئانتالیا كه‌وته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كان به درێژایی شه‌و سه‌رقاڵی كاره‌كانی ساركردنه‌وه بوون له ناوچه‌که، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆر زیانه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به ده‌ركه‌وتن.
له رێگای درۆنه‌وه گرته‌ی زیانه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه تۆماركران كه به‌هۆیه‌وه ٥٥ دۆنم له گه‌ڕه‌كی چهرچییهكان و نزیكه‌ی هه‌زار دۆنمیش له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئوزوملو و ئیسلاملار زیانیان به‌ركه‌وت.
له دیمه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هۆی ئه‌و ئاگركهوتنهوهوه زیانێكی زۆر به‌ر دوو ماڵ كه‌وتووه و ئۆتۆمبێلێكیش له‌كاركه‌وتووه.