AA
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
سیڤاس- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گۆڕه‌پانی جمهورییه‌ت له سیڤاس گوتارێكی پێشكه‌شی دانیشتوان كرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێستا هاوپه‌یمانی جمهور دوو باڵی هه‌یه، ئاكپارتی و مه‌هه‌په. له‌نێو هاوپه‌یمانی جمهوردا پارتی تر نییه. بڕوا به‌وانه مه‌كه‌ن هه‌ڕه‌مه‌كی ره‌سمیان له‌گه‌ڵ ئێمه گرتووه و دواتر ئه‌م ره‌سمه به‌چه‌پ و بهراستدا به‌كارده‌هێنن. شتی وا بوونی نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "١٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له سیڤاس گوتمان، ئه‌مڕۆ له هه‌مان شوێن دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه. هه‌ر ده‌ستێك ده‌شكێنین كه بۆ سه‌ر نیشتمانمان، ئاڵاكه‌مان و سه‌ربه‌خۆییمان درێژ ببێت".
راشیگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و گهلهكۆمهكێیانه له‌بارده‌به‌ین كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌ستكه‌وته‌كانی توركیا و ئامانجهكهمانی توركیای مه‌زن درووستكراون".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وانه‌ی به ئه‌قڵی خۆیان پرسی مانه‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌نه بابه‌تی رابواردن ئینشاڵا به‌ده‌ستی میلله‌ته‌كه‌مان له ٣١ی ئازاردا زله‌یه‌كی تر ده‌خۆن. "نیشتمانمان، ئاڵاكه‌مان، ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان، گه‌له‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆییمان، شه‌ره‌ف و ئابڕووی ئێمه‌ن".
راشیگه‌یاند: "جه‌هه‌په، هه‌ده‌په، ئیی پارتی و پارتی سه‌عاده‌ت هه‌رچواریان ده‌ست له ناو ده‌ست پێكه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن. ناوی هاوڕێكه‌تم پێم بڵێ تا من پێت بڵێم تۆ كێیت".